Skip Navigation Links
كوردی » نڤیسار : سه‌رۆکایه‌تی PAK پێشوازیی له‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کازاغ – کورد "هێڤی" کرد
 
سه‌رۆکایه‌تی PAK پێشوازیی له‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کازاغ – کورد "هێڤی" کرد
2010-12-23 10:30
MediaKurd > info@mediakurd.com
PAZADIK: کاتژمێر 12:00 نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 28 سه‌رماوه‌زی 2710 (19 دیسامبری 2010)، حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK، پێشوازیی کرد له‌ دکتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌رازی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کازاغ - کورد "هێڤی".


له‌م دیداره‌دا، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کازاغ – کورد "هێڤی" پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ر بارودۆخی کورده‌کانی نیشته‌جێ‌ له‌ کازاغستان و هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وڵه‌تی کازاغستان له‌گه‌ڵیان، پێشکه‌شکرد.


له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌دا، چه‌ند پرسێکی پێوه‌ندیدار به‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان، قسه‌ و باسیان له‌سه‌ر کرا.



پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی راگه‌یاندن

28 سه‌رماوه‌زی 2710

19 دیسامبری 2010