|
سه‌ردانی وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌تی هه‌ر |
|
23/06/2009 3:03: |
MediaKurd > info@mediakurd.com |
|
2009-06-18 هۆشیار سیوه‌یلی وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی، سه‌ردانی ووڵاتی سویدی کرد و چه‌ندین دیداری گرنگی ئه‌نجامدا.
له‌م سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیای ئه‌ی بی بی سویدی که یه‌کێک له کۆمپانیا هه‌ره ناوداره‌کانی جیهانه له بواری دروستکردنی تۆرباین و ئامێره‌کانی کاره‌با، کۆبۆوه و له نزیکه‌وه ئاگادری له‌سه‌ر شێوازی کاره‌کانی کۆمپانیا وه‌رگرت و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پسپۆرانی کۆمپانیاکه‌وه نوێترین به‌رهه‌م و ته‌کنیکی دامه‌زراندنی وێستگه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با نیشانی شاندی وه‌زاره‌تی کاره‌با درا.
هه‌رمیانه‌ی ئه‌م سه‌ردانی بۆ ووڵاتی سوید، شاندی وه‌زاره‌تی کاره‌با هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باکوری ئه‌وروپا له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ل گوننار ڤیسلانده‌ر بریکاری وه‌زیری بارزگانی سوید کۆبونه‌وه، له دیداره‌که‌دا هۆشیار سیوه‌یلی وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کورته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له ڕووی بونیادنانه‌وه و دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان به گشتی و بواری کاره‌با به‌تایبه‌تی، پێشکه‌ش کرد.
وه‌زیری کاره‌با، هه‌روه‌ها داوای له ووڵاتی سوید کرد ڕۆڵێکی ئه‌رێنی ببینێت له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی که له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م خوله‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ده‌کات .
له‌لان خۆیه‌وه، بریکاری وه‌زیری بارزگانی سوید ئاماژه‌ی به گرنگی به‌شداری کۆمپانیا سویدیه‌کان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد و ئاشکرایکرد که سوید خه‌ریکی دانانی ستراتیژیه‌تێکی نوێیه له‌مباره‌یه‌وه، و پێشبینی کرد که ئه‌و ستراتیژیه‌ته ڕۆڵی سوید له ناوچه‌که فراوانتر بکات.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ سوید وه‌زیری کاره‌با و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی بالێوزخانه‌ی عێراقی فیدرالی له ستۆکهۆڵم کرد و له‌لایه‌ن باڵیۆز ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا، له دیدارێکی دۆستانه‌دا وه‌زیری کاره‌با ئاکامی دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئه‌ی بی بی بۆ باڵێۆزی عێراقی فیدرال باسکرد و باڵیۆزی عێراقیش پێگه و گرنگی سوید و به‌تایبه‌تی کۆمپانیای ئه‌ی بی بی ڕوونکرده‌وه.
له‌دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری کاره‌با بۆ سوید، به مه‌به‌ستی تیشک خستنه سه‌ر ڕه‌وشی کاره‌با له هه‌رێمی کوردستان و ئاکامی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ سوید، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باکوری ئه‌وروپا سیمینارێکی بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی کوردی ئه‌و ووڵاته ڕێکخست.
له سیمیناره‌که‌دا، سیوه‌یلی وێڕای پێشکه‌شکردنی کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ژێرخانی کاره‌با له هه‌رێمی کوردستان، تیشکی خسته سه‌ر ئاسته‌نگ و گرفته‌کانی چاره‌سه‌رکردن و هه‌روه‌ها ستراتیژیه‌تی به‌ره‌وپێشبرنی ره‌وشی کاره‌با له هه‌رێمی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی کاره‌با سه‌رکه‌وتوو بوون له هاندانی که‌رتی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له بواره‌دا.
پرسیار و سه‌رنجی ئاماده‌بووان ته‌وه‌ری دووه‌می سیمیناره‌که بوو که نزیکه‌ی دوو کاتژمێری خایاند و تێیدا وه‌زیری کاره‌با ووه‌ڵامی ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
جێ ئاماژه‌یه، رۆژی 9/6/2009 هۆشیار سیوه‌یلی وه‌زیری کاره‌بای هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته سوید و له باڵه‌فڕخانه‌ی ستۆكهۆڵم له‌لایه‌ن شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باکوری ئه‌وروپا به‌گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا. |
|