|
هجێندای میللیی هاوکۆ ڕێبه‌رێکی میللی هاو |
|
06/08/2009 5:03: |
MediaKurd > info@mediakurd.com |
|
ته‌ها به‌رواری
مێژوو ده‌که‌ینه سه‌رشار
وه‌رن ئاوڕێک له ڕه‌وتی ئه‌م بیست ساڵه‌ی ڕابوردوو بده‌ینه‌وه. کاروانی خه‌باتی کوردستانی عێراق چی کردووه و به چه‌ند وێستگه‌ی هه‌ستیار و مێژووکرددا تێپه‌ڕیوه: ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی بنه‌بڕ کردن و هه‌وڵی جێنۆساید بووه و خۆڕاگرانه گه‌یشتۆته ئه‌م ڕۆژگاره.
له بیرمه، پاش هه‌ژه‌ند (کاره‌سات)ی ئه‌نفال، له‌و ڕۆژگاره تاریک و سه‌خته‌دا، هێژا کاک مه‌سعود بارزانی ساڵی 1989 سه‌ردانی سوێدی کرد بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی سۆسیالیست ئهنترناسیۆنالدا. جگه له دیدار له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست ئه‌نترناسیۆنال دیداری له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردستانی کرد. پاش باسکردنێکی ڕاستگۆیانه‌ی ڕه‌وشی ئه‌و ده‌مه‌ی کوردستان داوای له ڕه‌وه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد پارێزگاری له زمانی زگماکی خۆیان بکه‌ن و منداڵه‌کانیان به‌ره‌و خوێندن هان بده‌ن. فه‌رمووی ئه‌مه‌یه کوردایه‌تیی گه‌وره.
گه‌ر ده‌ستبژێرێکی پانۆرامای ڕووداوه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه بکه‌ین ده‌بینین چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی ڕیشه‌یی له بابه‌تی چاره‌نووسسازدا ڕوویان داوه:
سوپای عێراق له پرۆسه‌ی بنه‌بڕکردن و جێنۆسایدی کورددا گه‌ییشته لووتکه‌یی دڕندایه‌تی.
سوپای عێراق له 2-8-1990 وڵاتی کوێتی داگیر کرد. لێره‌دا گوته‌یه‌کی سه‌رۆک بارزانی هه‌یه وه‌ک نه‌خشی سه‌ر برد جێ ده‌گرێ. له داستانی خواکورکی پاش پرۆسه‌ی ئه‌نفال، له‌و بارودۆخه ئاڵۆز و سه‌خته‌دا، گوتی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا وه‌ها نامێنی. مرۆڤی ستراتیژبین و بهرژهوهندپارێز له ڕۆژگاری وه‌هادا نه‌خش ده‌نوێنێ.
کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به توندی وڵامی عێراقی دایه‌وه و دوای زنجیره‌یه‌ک بڕیار له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی دوای هاوپه‌یمانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی عێراقیان ناچار کرد له کوێت ده‌رچێت. جه‌نه‌ڕاڵ شوارسکۆف له سه‌فوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق دانیشت، ڕۆژنامه‌وانان لێیان پرسی به چ ڕێککه‌وتنێک گه‌ییشتن؟ گۆتی ئێمه نه‌هاتووین ڕێک بکه‌وین، هاتووین به عێراق بڵێین ده‌بێت چی بکات!
ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی عێراق ده‌ستی پێ‌کرد به‌تایبه‌تی له باشوور و له کوردستانی عێراق. سوپای عێراق له ڕاپه‌ڕینی دا به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌ی چوار هۆکاری گرنگ ڕه‌وتی مێژووی گۆڕێ: کۆچی ملیۆنی کوردستانی عێراق له‌لایه‌ک، ڕۆڵی ڕابه‌رایه‌تیی به‌ره‌ی کوردستانی له‌بواری کاری مه‌یدانی و دیپلۆماسی له‌لایه‌ک، ڕۆڵی ڕه‌وه‌ندی کوردستانیان و هه‌روه‌ها دۆستانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌کی دیکه و ڕۆڵی میدیایه‌کی زۆر چالاک . ئاوێته‌بوونی ئه‌م چوار هۆکاره زۆر کاریگه‌ر بوو. بۆ یه‌که‌مجار ناوی کورد که‌وته بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاساییشی نێونهتهوهیییه، ئه‌م بڕیاره ناسراوه به بڕیاری 688. ناوچه‌ی سه‌روو پله‌ی 36 ـه‌وه به ناوچه‌یه‌کی ئارام (سه‌یف هه‌یڤن) دیاری کرا.
حکومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستی چۆکدان به ویستیی سیاسیی میللیمان و شکه‌ستی ده‌رئه‌نجامی ڕاپه‌ڕین ئیداره‌ی خۆی له کوردستان کێشایه‌وه. وه‌ڵامی به‌ره‌ی کوردستانی ژیرانه بوو: هه‌ڵبژاردنێکی میللی ئازاد ڕێک ده‌خه‌ین، په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داده‌مه‌زرێنین. هه‌ڵبژاردن ساز بوو، په‌رله‌مان و حکومه‌ت هه‌رێمی کوردستان بوونه گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی مێژووکرد. بڕیارێکی هه‌ره گه‌شی ئه‌و کاته ڕاگه‌یاندنی مانیفێستی فێدێڕالیزم بوو که له 4 ی ئۆکتۆبه‌ری 1992 به یه‌کده‌نگی ڕاگه‌یێنرا و کرایه بنه‌مای ده‌ستوری عێراق که له 15-10-2005 پاش ڕێفراندۆمێکی به‌رفره‌وان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رز هاته سه‌لماندن.
ڕه‌وتی ڕووداو تیژڕه‌و بوو، شه‌ڕی خۆکوژیی 1994 گورزێکی کۆشنده بوون له گیانی میلله‌ت و ده‌زگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان درا. په‌رله‌مان و حکومه‌ت په‌ککه‌وته و فه‌له‌ج مان، میلله‌ت زامدار، متمانه‌ی ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌یی لاواز بوون.
خۆڕاگریی ڕۆژگاری ته‌نگانه و خۆپارێزیی و فرووتهنیی ڕۆژگاری سه‌رکه‌وتن ئه‌م جاره‌ش بوونه چرای ڕزگاربوون له‌و ڕه‌وشه ناله‌باره. له‌و ڕۆژگاره ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی خۆکوژی‌دا گیانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی میللی کۆتایی هێنا به‌و ده‌رده و هاته سه‌ر یه‌کخستنی ناوماڵی کوردستان و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی کرده ئه‌جێندای هه‌موو وڵاتییه‌کی دڵسۆز. هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تیی کوردستان هاوکارانه به‌ره‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان زه‌مینه‌یان خۆش کرد بۆ ئه‌جێندایه‌کی هاوکۆی کوردستانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڕێژکردنی برینه کۆنه‌کان کارێکی جددی و ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژانه‌ی ده‌یه‌وێت له هه‌موومان.
بکۆژهکانی ئه‌نفال، فه‌یلی و بارزانیان، تاوانبارانی کاولکاریی وڵات و ماڵوێرانی میلله‌ت- له سایه‌ی سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رکردایه‌تیی کوردستان و دووربینی ستراتیژیک دوای ڕووخانی ئه‌و ڕژێمه هه‌ره سته‌مکار، ملهور و تۆتالیتاره‌ی هاوچه‌رخ – درانه دادگه، به‌شێکیان به سزای خۆیان گه‌ییشتن و به‌شێکیان به‌ڕێوه‌ن. سه‌پاندنی داد و داکۆکیی له سه‌روه‌ریی مرۆڤ یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته هه‌ره گه‌وره میللی و دیموکراتیکی کوردستان.
ئه‌مڕۆ زاده‌ی دوێنێ و سه‌رشاری سبه‌ی
یه‌که‌مجاره کوردستان له سایه‌ی ئه‌م ئه‌جێندا میللییه هاوکۆیهدا بگاته ده‌ستکه‌وتی وه‌ها گرنگ و درێژخایه‌ن - هه‌موو که‌موکووڕیش ڕه‌چاو گیربێت. پاراستنی ده‌ستکه‌وت و پرۆسه‌ی چاکسازی ده‌بێت هاوته‌ریب و هاوئاهه‌نگ بچهرخێن. لێره‌دا هه‌بوونی ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌فه‌رهه‌نگی دوور له شکاندن و ناوزڕاندن، به ڕه‌نگێکی ئاشتیخوازانه‌ی به‌رپرسی کوردستانپارێز ده‌بێته کهتالیستێکی کاریگه‌ری پرۆسه‌ی چاکسازی. له بیریشمان نه‌چێت ئه‌زموونی حوکومڕانیی دیموکراسیی کوردستان تازه‌یه و هێشتا به‌دگومانی و ناته‌بایی خڵته‌ی ماوه. داموده‌زگه‌ی توانا‌مان که‌مه و ئه‌وه‌ی هه‌یشه پێویستی به‌پێشخستن و چاکسازییه.
به کوردی و به کورتی ڕێگه‌ی سه‌خت و دوورمان له‌پێشه، گه‌ر- له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک- تێبینیشمان له‌سه‌ر لیستی هاوبه‌شی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان هه‌بێت، ده‌بێ ڕه‌وشی ئێستای کوردستان ره‌چاو بگرین، گلهوگازهندهی ڕۆژانه ڕێزی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام جێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان بکاته‌وه. ئه‌جێندای هاوکۆی میللی و سه‌روه‌ریی بڕیاری سیاسیی کوردستان له‌پێشه و پێشه‌میی یه‌که‌می هه‌یه. ئه‌وجا زۆر به‌ڕێزه‌وه پێداویستیی ڕۆژانه هه‌مووان ڕه‌چاو ده‌گیرێ.
کابینه‌ی پێنجه‌م به سه‌رۆکایه‌تیی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ده‌ستکه‌وتی ستراتیژیکی به‌رچاوه‌ی هه‌یه. سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م کابینهییهدا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه: پشتیوانیی لایه‌نه فره‌جۆری هه‌یه و هاوڕایی (کۆنسێنسۆس consensus) ساز کردووه، ڕێچکه‌یه‌کی دیبلۆماسیانه‌ی سه‌رکه‌وتووی دیاری کردووه، بۆ ئایه‌نده دیدێکی گه‌نجانه‌ی مۆدێرنی هه‌یه. به کورتی به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان له‌وه‌دا ده‌بینێ که یه‌کرێزیی و به‌شداریی به‌رپرسانه‌ی هه‌مووان له پرۆسه‌ی سیاسی و بونیاتنانی وڵات‌دا ده‌سته‌به‌رن بۆ پاراستنی کوردستان و گه‌شه‌ی ده‌ستکه‌وت. کاروانی که‌شتیی به‌ره‌و به‌نده‌ری دیاریکراوی خۆی پێویستی به هاوکاری و هاوئاهه‌نگییه، پێویستی به سازشه. سیاسه‌تی کوردستان پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی به‌ستێن (کۆنتێکست)ی سیاسی و ده‌رکی ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی به‌رژه‌وه‌ند هه‌یه. پاراستنی میلله‌ت، گه‌شه‌ی وڵات و پته‌وکردنی پرۆسه‌ی سیاسی هونه‌ره نه‌ک بانگه‌وازی تۆندڕهوو ورووژێنی وه‌ها ده‌ستکه‌وتی ستراتیژیکمان بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی وێستگه هه‌ستیاره‌کاندا لێمان ڕوون ده‌بێته‌وه وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ژیرانه‌ی میلله‌تدۆست، به‌تایبه‌تی له کاتی سه‌ختدا، چ هونه‌رێکه. ڕاگرتنی باڵانسی سیاسیی باڵا، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ هێزی ناوخۆ، له‌گه‌ڵ عێراق و له ئاستی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، جۆشدانی ترافیکی دیبلۆماسیی وردپێوی دووربین، په‌یبردن بههاوکێشه سیاسییه گه‌وره‌کانی زۆرجار- و هه‌تا ئێسته‌ش- ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناک له‌سه‌ر کوردستان، به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی باڵادا نموونه‌ی هه‌ڵوێستی ژیرانهنن.
هێزا مه‌سعوود بارزانی له‌و وێستگه و له‌و بوارانه‌دا بلیمه‌تی خۆی پێشانداوه. وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی توانا، وه‌ک پێشمه‌رگه و دیپلۆمات، وه‌ک ئاشتیخواز و پارێزه‌ری ته‌بایی ناوخۆ، وه‌ک سه‌رکرده نه‌خشێکی جوامێرانه‌ی هێناوه.
ئه‌م نووسینه‌ی من په‌سن و سه‌نا نییه، بۆ خۆ شیرین کردن نییه، بۆ پروپاگه‌نده‌ی سیاسی نییه، بۆ پێشاندانی هه‌ڵوێسته.
من به بڕواوه پێموایه ده‌نگدان به هێزا مه‌سعود بارزانی ده‌کاته‌وه:
پاراستنی ته‌بایی و به‌رده‌وامبوونی یه‌کڕێزی کوردستان
به‌رده‌وامبوونی ئاشتی، ئارامیی سیاسی و پێشڤه‌چوون
به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی چاکسازیی سازه‌نده وهه‌نگاو به هه‌نگاو
سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی قانوون و پاراستنی ماف
گه‌شه‌ی ده‌زگه‌ی حکومه‌تی له کوردستاندا
کارکردنه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زیاتر دادپه‌روه‌رانه
سووربوونه له‌سه‌ر چاهرسهرێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان
سووربوونه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی دۆزی کوردستان
سووربوونه له‌سه‌ر ڕاهێزانی پلورالیزمی نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی و دینیی کوردستان
سه‌رخستنی کوردستانه له ئاستی ئابووری، جڤاکی، ساخڵه‌می، فێرکاری، وه‌رزش و هتد به پێوه‌ری جیهانیی و به مه‌به‌ستی به‌شداری له ژیاری جیهانییدا
به‌هێزکردنی پێگه‌ی کوردستان له نێوه‌نده‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی |
|